عەسائیبی ئەهلی حەق کە گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبییە ڕایدەگەیەنێت خۆپیشاندانەکانی عێڕاق دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەچێتە قۆناغێکی تازەوە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: خۆپیشاندانی ئاشتیانە و گفتوگۆکان بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن.
هەروەها ڕاشیگەیاند: لەمەودوا خۆپیشاندانەکان دەچنە قۆناغێکی تازەوە و داواکارییەکان دەگەیەنین بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق.
ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستوەردانی دەرەکی ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، "نامەکانی جینین پلاسخخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.