پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مامۆستا مەلا عەلی مەلا غەفور بێشەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی مامۆستا مەلا عەلی مەلا غەفور بێشەیی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆرشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری باڵەكایەتی و مامۆستای ئایینی (مامۆستا مەلا عەلی مەلا غەفور بێشەیی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكارتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عەلی بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2021
……………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز دكتۆر یاسین عوسمان بێشەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك دكتۆر یاسین عوسمان بێشەیی،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو(كافیە حەمەدئەمین غەفور)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین، هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خزمانتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2021
……………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی بەكر سەعید حەمەرەش
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی بەكر سەعید حەمەرەش،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە(بەكر سەعید حەمەرەش)مان بیست.
سەرەحۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە بەكر بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2021
………………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی رۆستەم حاجی رەزا قەرەوەیسی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی رۆستەم حاجی رەزا قەرەوەیسی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول كاكە(حاجی رۆستەم حاجی رەزای قەرەوەیسی)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانی خانەوادەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو حاجی رۆستەم بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات. دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادەكەتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2021
………………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ كاك جەلال بەكر حەمە عەلی هۆندەرێنەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك جەلال بەكر حەمە عەلی،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفای شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری شارباژێر كاك(بەكر حەمە عەلی هۆندەرێنەیی) باوكی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەرێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك بەكر بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2021
……………………………..
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز حاحی جەلیل زەلانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، حاجی جەلیل زەلانی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری شارباژێر كاك(حاجی شەریف مارف زەلانی)مان بیست.
سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمی بەڕێزتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە حاجی شەریف مارف زەلانی بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2021
......................................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حەسەن عوسمان گابەرەكە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری حەسەن عوسمان گابەرەكە،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حاجی كافیە عەلی خدر) هاوژینی خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی ئەیلوول(حەسەن عوسمان گابەرەكە)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمان و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حاجی كافیە بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.