شەش گوللە هاوەن ئاراستەی ناحییەی قەرەتەپە کران و لە ئاکامدا 2 هاووڵاتی بوونە قوربانی.
هێزە ئەمنییەکان بە پەیامنێری (کوردستان تیڤی)ـیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شەش گوللە هاوەن ئاراستەی ناحییەی قەرەتەپەی سەر بەشارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە کرا و لە ئەنجامدا 2 هاووڵاتی بریندار بوون.
هەروەها ڕایگەیاند: دوو لە گوللە هاوەنەکان لە نزیک فەرمانگەی ئاوی ناحییەی قەرەتەپە کەوتوون و ئەنجامدەرانی کردەوەکەش چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بوون.
جێی باسە هێرشە تیرۆرستییەکانی داعش بەردەوامن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا، هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لیوایەکی هاوبەشییان پێکهێناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە ئەمنییانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.