Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 19:04

ڕانیە.. گوژمەیەک بۆ کردنەوەی شەقامێکی 40 مەتری خەرج کرا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: گوژمەیەك بۆ كردنەوەی شەقامێكی 40مەتری خەرج كرا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی شەقامەكان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان یەكێكە لە كارە بەردەوام و ستراتیژییەكانی وەزارەتمان بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و ئاسانكاری هاتوچۆ و جموجۆڵی بازرگانی لە بەرژەوەندی گشتیدا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت: لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی شارەوانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەیەكی بە بڕی نزیكەی 77 ملیۆن دینار دا بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی پرۆژەی كردنەوەی شەقامی 40مەتریی ڕانیەی نوێ بۆ گەڕەكی شارەوانی، لەگەڵ كردنەوەی شەقامی 30مەتری بۆ بەستنەوەی شەقامی 40مەتری ڕانیەی نوێ بۆ 60مەتری بیتوێن سیتی لە ناوەندی ڕانیە، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.