لە بیست و شەشەمین کۆنفرانسی گۆڕانی ئاووهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP26)دا، وڵاتان لەنێو "نائومێدیەکاندا" گەیشتنە رێککەوتن و تا کۆتایی ساڵی داهاتوو رەزامەندیان نیشان دا لەسەر بەهێزکردنی ئامانجەکانی کەمکردنەوەی دەردانی غاز 2030.
سەرەڕای هەندێک تانە، دانوستانەکانی COP26 کە لە شاری گلاسکۆ لە سکۆتلاند بەڕێوەدەچوو، لەلایەن تەواوی وڵاتانی بەشداربووەوە واژووکرا.
هەرچەندە ئەو وادەیەی دیاریی کرابوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی یەکەم لە کاتژمێر 18:00ی رۆژی هەینیدا کۆتایی هات، بەڵام دانوستانەکان کە بەهۆی ناکۆکی لە زماندا سەبارەت بە سووتەمەنییە بەردینییەکان بە بنبەست گەیشت، بە گۆڕانی دەربڕین تەواوبوو.
لە رەشنووسەکەدا دەستەواژەی ''پێویستە وڵاتان خێراتربن لە نەهێشتنی هێزی خەڵووز کەمنەکراوە و کەمبوونەوەی سووتەمەنی بەردینی ناکارا" گۆڕدرا بۆ "کەمکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغ".
سەرەڕای تانەی چڕی چین و هیندستان، دەقی رەشنووسەکە پەسەند کرا.
سەرۆکی COP، ئالۆک شارما دوای گەیشتن بە رێککەوتن لە لێدوانێکیدا رایگەیاند "دەمەوێت بە هەموو نوێنەرەکان رابگەیەنم کە زۆر نیگەرانم و داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەو شێوازی بەرەوپێشچوونی پرۆسەیە".
شارما باسی لەوە کرد کە "لە نائومێدی قوڵ تێدەگات"، بەڵام گرنگە رێککەوتنەکە بپارێزرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.