له گه‌ڕی نۆیه‌می پالاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی دووهه‌زارو بیست‌و دووی وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی كازاخستانی كرد‌و به‌ئه‌نجامی هه‌شت گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆمار كرد.
یارییه‌كه له‌پاریس و له‌سه‌ر ستادیۆمی باخچه‌ی شایه‌كان به‌رێوه‌چوو ، له خوله‌كی شه‌ش كلیان مباپێ ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌یاریه‌كه واڵا كرد ، شه‌ش خوله‌ك دواتر مباپێ فه‌ره‌نسای كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م .
له خوله‌كی سی و دووش هه‌مان یاریزان به لێدانی سه‌ر گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و هاتریكی له‌گێمی یه‌كه‌م به‌ده‌ست هێنا .
له‌گێمی دووه‌م فشاری كه‌له‌شێره‌كان بۆ سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌یان به‌رده‌وامی هه‌بوو له خوله‌كه‌كانی په‌نجاوپێنج و په‌نجاو نۆ كه‌ریم بن زیمه گۆلی چواره‌م و پێنجه‌می تۆمار كرد ،ئینجا ئه‌دریان رابیۆ به تۆمار كردنی گۆلی شه‌شه‌م ناوی خۆی له‌ریزی گۆلكارانی یارییه‌كه تۆمار كرد .
له خوله‌كی هه‌شتاو چوار ئه‌نتوان گریزمان به‌لێدانی سزا تیپه‌كه‌ی دیشامپی راهێنه‌ری كرده خاوه‌ن گۆلی حه‌وته‌م ، سێ خوله‌ك به‌ر له ته‌واو بوونی یاری كلیان مباپێ گۆلی چواره‌می خۆیی و هه‌شته‌می ولاته‌كه‌ی تۆمار كرد‌و خۆیشی سوپه‌ر هاتریكی له‌یاریه‌كه‌دا تۆمار كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌شێوهیه‌كی پێشوه‌خته خۆی گه‌یانده مۆندیالی قه‌ته‌ر، كازاخستانیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی سێ خاله‌و له پله‌ی پێنجه‌م و كۆتایی ڕیزبه‌ندی كۆمه‌له‌ی چواره‌م دێت .
له پاڵاوتنه‌کان فه‌ڕه‌نسا گۆلبارانی کازاخستانی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.