له پاڵاوتن و له‌میانی یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی حه‌وته‌م هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا بووه میوانی هه‌لبژارده‌ی مۆنتینیگرۆو هه‌ردوو ههلبژاردهش به دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون .
هۆله‌ندا به هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆلی میوانداره‌كه‌یان ده‌ستیان به‌یاری كردن كرد‌و له گێمی یه‌كم به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش یاریزان مه‌مفیس دیبای له خوله‌كی بیست‌و پێنج به لێدانی سزا تۆماری كرد.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو چوار مه‌مفیس دیبای گۆڵی دووه‌میش بۆ هۆله‌ندا تۆمار كرد، خاوه‌ن ماڵ له‌هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاری بوون له خوله‌كی هه‌شتاو دوو ئێلكا ڤۆكۆڤیتش به‌تۆمار كردنی گۆلێك جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه .
ئه‌ستۆنیا به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا چوار خولهك دواتر نیكۆلا ڤۆجۆڤیج گۆلی دووه‌م و یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌یه‌كسان بوون كۆتایی پێ هات ، هۆله‌ندا تووشی یه‌كه‌م یه‌كسان بوون هات و له‌پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه به بیست خال و به جیاوازی دوو خال له پێش هه‌لبژارده‌ی توركیا‌و نه‌رویجه ، مۆنتینیگرۆش تووشی سێیه‌م یه‌كسان بوون هات و له‌پله‌ی چواره‌م دێت به دوازده خال .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.