له گه‌ڕی حه‌وته‌می قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كۆنكاكاف بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی میوانی برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوچواردا، یاریزان كریستیان پولیسیچ گۆڵێكی بۆ ئه‌مه‌ریكا به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان یاریزان وێستۆن ماكینی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی هه‌شتاوپێنج به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ چوارده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و مه‌كسیكیش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.