Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 11:42

له‌ گرتووخانه‌یه‌کدا 68 حوکمدراو کوژران

کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی یاخیبوون و پێكدادان له‌ گرتووخانه‌یه‌كی ئیكوادۆر، 68 حوكمدراو کوژران و 12 كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، یاخیبوون و پێكدادان له‌ گرتوخانه‌ی لیتۆران له‌ شاری گوایاكویل باشووری رۆژئاوای ئیكوادۆر رووی داوه‌.

لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رایگه‌یاندووه‌، ژماره‌ی ئه‌و حوكمدراوانه‌ی له‌ پێكدادانه‌كه‌دا كوژراون، 58 كه‌سه‌ و 12 كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.

یاخیبوون و پێكدادانه‌كه‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌ و پۆلیس و سوپا- ش ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆن كردووه‌.

له‌ میانی گه‌ڕان و پشكنیندا، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و ئامێری بڕه‌ڕدا گیراوه‌.

لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، دواتر له‌باره‌ی رووداوه‌كانه‌وه‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ده‌به‌ستن.

میدیای خۆجێیی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێكدادانه‌كه‌ له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیكردن‌ له‌نێوان چه‌ته‌كان و هه‌لومه‌رجی زیندانه‌ .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.