له گه‌ڕی حه‌وته‌می قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كۆنكاكاف بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكای كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، یاریزان جۆناتان داڤید تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی كه‌نه‌دای له یارییه‌كه تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی له قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كان برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان گه‌یانده سێزده خاڵ، كۆستاریكاش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به شه‌ش خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان دێت .
له پاڵاوتنه‌کانی کۆنکاکاف که‌نه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کۆستاریکا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.