پێشبینی ده‌كرێت نرخی بهرمێلێك نه‌وتی خاو100 دۆلار تێپه‌ڕینێ .
مزهر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشبینی ده‌كات له‌ماوه‌ی دووساڵی داهاتوودا نرخی نه‌وت هه‌ر به به‌رزی بمێنێته‌وه.
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو ستبوونی ئابووری جیهان، نرخه‌كانی نه‌وت له‌ماوه‌ی ساڵانی 2022 تا 2023 به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها مزهر محه‌مه‌د ساڵح، گوتیشی: بوژانه‌وه‌ی ئابووری جیهان، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌كاربه‌ر.
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت: داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و غاز زۆر ده‌بێت و له‌وانه‌یه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو 100 دۆلار تێپه‌ڕینێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.