ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە گوێرەی چوار فەرمانی وەزاری، بڕی زیاتر لە 833 ملیۆن دیناری بۆ پرۆژەكانی هەردوو سێكتەری شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ خەرج كرد.
لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی و ڕێژەی 100%ی دهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، لەگەڵ ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر گوژمەی زیاتر لە 833 ملیۆن دینار بۆ ژمارەیەك پرۆژە لە شاری هەولێر و دەوروبەری تەرخان كرا.
پرۆژەكان لە هەردوو سێكتەری شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ:
جێبەجێكردنی پرۆژەی چاككردنەوەی (یاریی منداڵان و تارتان) گشت پاركەكانی هەولێر لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی پاركی شانەدەری 1و2و3 لە هەولێر. هەروەها لەگەڵ كڕینی سۆندە و تانكی گازوایل بۆ مۆلیدەی سەر بیرەكانی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری، خاوێنكردنەوەی خەزانی پەمپ ستیشنەكانی تونێل و ژێر پردەكانی شاری هەولێر و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گوندی قۆڕیتان و دانانی ئامێری كلۆر لە جۆری تیوب و كڕینی قاعیدە و تەبلەی دایفرام، كە ئەو گوژمەیە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی خەرج دەكرێت.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.