سه‌یفولئیسلام قه‌زافی ، كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی لیبیا، ناوی خۆی تۆمار كرد بۆ كاندیدبوون له‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌ی بڕیاره له 24ی كانوونی یه‌كه‌م له وڵاته‌كه‌ی ساز بكرێت.
خالید مه‌ناعی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی لیبیا، له لێدوانێكیدا ، باسی له‌وه كرد كه سه‌یفولئیسلام قه‌زافی سه‌ردانی هۆبه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه له شاری سه‌بها باشووری لیبیا و به فه‌رمی ناوی خۆی وه‌ك كاندید تۆمار كردووه.
سه‌یفولئیسلام قه‌زافی بۆ خۆی چووه‌ته ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له پاش رووخانی رژێمی باوكی له ساڵی 2011دا ده‌ربكه‌وێت.
دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تیی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی داوای سه‌یفولئیسلام قه‌زافی ده‌كات و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی سه‌ربازیی لیبیاش به‌تۆمه‌تی "كوشتن" و "به‌كارهێنانی سه‌ربازی به‌كرێگیراو" بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.