پارێزگاری ههولێر لهمیانهی كۆبوونهوهیهك لهگهڵ سهرجهم قائیمقامهكانی سنووری پارێزگاری ههولێر جهختی كردهوه كه بۆ ساڵى ئایندە لە پلان و بەرنامەدایە لهو شوێنانهوه دهست بە پڕۆژه و كاره خزمهتگوزارییهكان بکرێ كه كهمترین دهستى خزمهتگوزارییان پێگهیشتووه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە بە مەبەستی پتر خزمەتکردنى هاووڵاتییان و گرینگیدان بە پڕۆژەکان و هاوکاری و پاڵپشتیکردنی زیاتری ئەنجوومەنى وەزیران بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەگەڵ د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونى ئەندازیار عەلى ڕەشید سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر، لە دیوانی پارێزگا سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکمان کرد لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاکەمان.
ڕاشیگهیاند: لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران تەواوى پاڵپشتی و هاوکاری سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیرانى بۆ پارێزگای هەولێر دووپاتکردەوە و تەئکیدى لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆژەکانى پەرەپیدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 کردەوە، پاشان هەموو ئاسانکارییەک و هاوکاری و پاڵپشتییەکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیرانى بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنوورى پارێزگای هەولێر نیشان دا.
ههروهها ڕایگهیاند: لای خۆمانەوە سوپاسی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد بۆ هەموو ئەو پاڵپشتی و هاوکارییەی کە چ لە ڕابردوو و چ لە ئێستا پیشکەشى پارێزگای هەولێریان کردووە.
ئومێد خۆشناو جەختیشی لەوە کردەوە کە لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2021، لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زۆربەى ئەو شوێنانەی پێویستى کردووە لە گەڕەکە هەژارنشینەکان و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکان بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەی شار پلانمان داڕشتووە و دەستمان بە ئەنجامدانى پڕۆژەکان کردووە کە لە ئیستادا بەشێک لەو پڕۆژانە تەواو بوون و بەشێکیشیان لە تەواوبووندان.
پارێزگاری ههولێر گوتیشی: بۆ ساڵى ئایندە بەهەمانشێوە وەکو پارێزگاى ههولێر، لە پلان و بەرنامەماندایە لهو شوێنانهوه دهست بە پڕۆژه و كاره خزمهتگوزارییهكان بکەین كه كهمترین دهستى خزمهتگوزارییان پێگهیشتووه یان لهڕابردوودا نهتوانراوه وهك پێویست خزمهتیان بكرێت.
لە کۆتایشدا دواى گفتوگۆ لەگەڵ ئامادەبووانى کۆبوونەوە لەبارەی تەرخانکردنی بڕی بودجەی پێویست و زەرورەتى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزراییانەى کە پێویستن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجام بدرێن، بڕیاری پێویستمان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.