حکوومەتی پۆڵەندا ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەستگیر دەکات کە سنووری وڵاتەکەیان دەبەزێنن، هەروەها ئەوانەی دیکەش تۆمەتبار دەکات بە بەرد گرتن لە سەربازەکانیان.
ئاژانسی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا ڕایگەیاند: زیاتر لە 20 هاووڵاتی عێراقییان دەستگیر کردووە کە چوونەتە ناو خاکی ئەو وڵاتە و سنوورەکەیان بەزاندووە، هەروەها بەشێکی دیکەیان تۆمەتبار کردووە بە بەرد گرتن لە سەربازەکانیان.
دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا، بێلاڕووسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە پشت هاتنی ئەو کۆچبەرانەن کە لە سنووری نێوان وڵاتەکەیان و بێلاڕووسیا ماونەتەوە و بۆ بەزاندنی سنوورەکەیان، هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن کە لەلایەن بێلاڕووسیاوە ڕێنماییان پێدراوە و کەلوپەلیان بۆ دابین دەکرێت.
جێی باسە زیاتر لە هەزار کۆچبەر لە سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووسیا ماونەتەوە و بەدەست کەش و هەوایەکی ساردەوە دەناڵێنن، هیواخوازن پۆڵەندا ڕێگەیان بدات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەو وڵاتەوە ڕووبکەنە وڵاتانی ئەوروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.