ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی نۆڤێمبه‌ر، ڕۆژی جیهانی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه و له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: 14ی نۆڤێمبەری هەموو ساڵێك، جیهان ساڵڕۆژی نەخۆشی شەكرە پێناسە دەکات، ئەم ڕۆژە بە دەرفەت دادەنرێ بۆ هۆشیاركردنەوەی مرۆڤایەتی لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و چی پێویستە بكرێت بەكۆمەڵ یان تاك بۆ رێگریكردن و خێرا دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە تا ژمارەی تووشبووان و ئاڵۆزییه‌كانی كەم بكرێتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: رۆژی چیهانی نەخۆشی شەكرەی ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو و گرینگییەكی تایبەتی پێ دەدرێت بەوەی كە لەم دوو ساڵەی دواییدا، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرۆكی جیهانی گرتووە.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: لە جیهاندا ڕێژەی تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە ڕوو لە زیادبوونە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەكات كە ئێستا زیاتر لە 420 ملیۆن تووشبووی نەخۆشی شەكرە لە جیهاندا هەیە.
وه‌زاره‌ت ڕاشیگه‌یاند: پێویستە ئەوە بزانین كە نەخۆشی شەكرە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ لەدەستدانی بینین و پەككەوتنی كرداری گورچیلەكان و هەردوو نەخۆشی جەڵتەی دڵ و دەماغ و چەندین نەخۆشی دیکە كە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سەرەڕای دۆزینەوەی دەرمانی چارەسەری ئەنسۆلین 100 ساڵ پێش ئێستا كە وەكو چارەسەرێكی سەرەكی بۆ هەردوو جۆری نەخۆشی شەكرە دادەنرێت، بەڵام هێشتا چارەسەری بنەڕەتی كێشەكەی نەكردووە بەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و رێگریكردن لە تووشبوون ڕۆلی كاریگەرتری دەبێت لە كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبووان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: سەڕەڕای بوونی سەنتەر و نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لە زۆربەی شار و دەڤەرەكان لە هەرێمی كوردستان و دابینكردنی كەلوپەل و دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەركردن، بەڵام تووشبووانی نەخۆشی شەكرە هاوشێوەی جیهان ڕوو لە زیادبوونە.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وەزارەتی تەندروستی داوای لە هاووڵاتییان كرد بۆ ئەوەی بە دووربن لە نەخۆشی شەكرە و زیانەكانی، پێویستە ڕەچاوی چەند ڕێکارێکی گرینگ بكەن وەكو خواردنی تەندروست و رێگریكردن لە قەڵەوی و وەرزشكردن و دووركەوتنەوە لە جگەرە و نێرگلە كێشان كە بە هۆكاری گرینگ دادەنرێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە بە تایبەت جۆری دووەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.