Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:49

دەنگۆی گواستنه‌وه‌ی کۆچبەران به‌ پاس بۆ ئه‌وروپا ڕەت ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

 پۆڵەندا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە لەبارەی ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کۆچبەران بە سنووری وڵاتەکەیان دەگوترێت.

ماریۆس کامێنسکی وەزیری ناوخۆی پۆڵەندا پەیامێکی ئاراستەی کۆچبەران کرد و ڕایگەیاند: دەنگۆیەکی ناڕاست دەدرێت بە گوێی کۆچبەران و لەنێوانیشیاندا بڵاو بووەتەوە کە گوایە ئەڵمانیا پاس دەنێرێت بۆ سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا بۆ گواستنەی کۆچبەرەکان بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی پۆڵەنداوە. کامێنسکی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت كرده‌وه‌ و بە ناڕاستی دانا.

ڕاشیگەیاند: سنووری وڵاتەکەیان زۆر بە باشی پارێزراوە، هەر کۆچبەرێک هەوڵی بەزاندنی سنووری وڵاتەکە بدات دەستگیر دەکرێت.

دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا، بێلاڕووسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە پشت هاتنی ئەو کۆچبەرانەن کە لە سنووری نێوان وڵاتەکەیان و بێلاڕووسیا ماونەتەوە و بۆ بەزاندنی سنوورەکەیان، هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن کە لەلایەن بێلاڕووسیاوە ڕێنماییان پێدراوە و کەلوپەلیان بۆ دابین دەکرێت.

جێی باسە زیاتر لە  هەزار کۆچبەر لە سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووسیا ماونەتەوە و بەدەست کەش و هەوایەکی ساردەوە دەناڵێنن، هیواخوازن پۆڵەندا ڕێگەیان بدات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەو وڵاتەوە ڕووبکەنە وڵاتانی ئەوروپا.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.