به‌ریتانیا یادی قوربانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌رز راده‌گرێت و له‌میانی ئه‌و یاده‌شدا، له‌شاری هه‌ولێر سڵاو ده‌نێرن بۆ شه‌هید و قوربانیانی پێشمه‌رگه، له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی ڕێوره‌سمی به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی سوپای به‌ریتانیای له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كرد و تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و شكۆداری له‌سه‌ر سیمبولی قوربانییانی ئه‌و یاده‌ی له‌شاری هه‌ولێر دانا.
ڕێوره‌سمی به‌رزراگرتنی یادی شه‌هیدان و قوربانیانی سه‌ربازانی به‌ریتانیا، له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر رێكخرابوو، تیایدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای سیاسی هه‌رێم و كونسوڵی وڵاتان و پله‌دارانی سه‌ربازی ئاماده‌ی بوون؟
ده‌یڤد هه‌نت كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر راگه‌یاند: له كاتێكدا ئه‌مڕۆ یادی ئه‌و قوربانیانه ده‌كه‌ینه‌وه، ڕێز له ئازایه‌تی و بوێری ئه‌و كه‌سانه ده‌گرین كه بوون به شانازی مێژوو، ئه‌مڕۆش هاوشانی ئه‌و رۆژه یادی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش به‌رز ڕاده‌گرین و به‌یه‌كه‌وه نزای پاراستنی ئاشتی و ئارامی بۆ جیهان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.