كۆشكی باكینگهام ئاشكرای كرد، شاژنی به‌ریتانیا ئه‌لیزابێسی دووه‌م تووشی وه‌رگه‌ڕانی پشت بووه و به‌هۆیه‌وه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م له شاری له‌نده‌ن به‌شداریی ڕۆژی قوربانی جه‌نگاوه‌رانی به‌ریتانیای له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م نه‌كردووه.
كۆشكی باكینگهام له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند: شاژن ئه‌لیزابێس به‌هۆی تووشبوونی به وه‌رگه‌ڕانی پشته‌وه، به‌داخه‌وه به‌شداریی ڕۆژی قوربانی جه‌نگاوه‌رانی به‌ریتانیای له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م نه‌كردووه.
ڕاشیگه‌یاند كه شاژن زۆر به‌داخه‌وه‌یه كه نه‌یتوانیوه له مه‌ڕاسیمی ئه‌م ڕووداوه مێژووییه به‌شداری بكات.
شاژن ئه‌لیزابێسی ته‌مه‌ن 95 ساڵ دوای مانه‌وه‌ی شه‌وێك له نه‌خۆشخانه له مانگی ڕابردووه‌وه نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش به‌شداریی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ی بكردایه ده‌بووه یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی دوای زیاتر له مانگێك.
جێی باسه كۆشكی باكینگهام چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ڕایگه‌یاندبوو بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی ئه‌و سه‌ربازه به‌ریتانیانه‌ی كه له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م شه‌هید ببوون، شاژن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی ماڵباتی شاهانه و كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی دێرین به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی قوربانییانی جه‌نگاوه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.