Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:49

یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی دروستکردنی دیوار به‌رامبه‌ر کۆچبه‌ران بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی دبلۆماسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، بڕوایان به‌وه‌ نییه‌ دروستكردنی دیوار له‌سه‌ر سنووری بیلاڕووسیا چاره‌سه‌ر بێت بۆ ڕێگریكردن له‌ كۆچبه‌ران سه‌باره‌ت به‌ هاتنیان بۆ نێو وڵاتانی ئه‌وروپا.

جۆزێپ بۆرێل سه‌رۆكی دبلۆماسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: پێمانوانییه‌ كه‌ كێشه‌ی كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كانی سه‌ر سنووری بیلاڕووسیا چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ دروستكردنی دیوارێكی جیاكه‌ره‌وه‌ له‌نێوان بیلاڕووسیا و وڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا.

ئه‌م لێدوانه‌ی بۆرێك له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌دا و لیتوانیا و لاتیڤیا داوایان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كردبوو بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاماده‌ بكه‌ن بۆ دروستكردنی دیوار له‌نێوان سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ بیلاڕووسیا.

سه‌رۆكی دبلۆماسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ ته‌له‌فزیۆنی (فڕانس 24)ی ڕاگه‌یاند: ئێستا له‌ ئه‌وروپا دیواری زۆر هه‌ن وه‌ك دیواره‌كه‌ی شاری به‌رلین، به‌ڵام كێشه‌ی كۆچبه‌ران به‌م میكانیزمه‌ چاره‌سه‌ر نابێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌ هه‌زاران كۆچبه‌ر له‌ سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گردبوونه‌ته‌وه‌ و گیریان خواردووه‌ و ئاواته‌خوازن به‌م ڕێگه‌یه‌ بچنه‌ نێو خاكی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ند به‌ هه‌زاران سه‌ربازیان له‌سه‌ر سنووری بیلاڕوویسا كۆكردۆته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له چوونی ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ بۆ نێو خاكی وڵاته‌كه‌یان.‌

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.