له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی عێراق.. یەکلانەبوونەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و مەترسیەکان د. ئارام نەجمەدین - بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان رایگه‌یاند:
ئه‌نجامه‌كان و راگه‌یاندن و په‌سه‌ندكردنی هه‌لبژاردنه‌كان دوو دیوی هه‌یه ، ماوه‌یه‌ك هه‌یه بۆ تانه دان له‌لایه‌ن پالێورانهوه كه ئه‌و قۆناغه كۆتایی پێهاتووه ، به‌ڵام ئێستا تانه له كۆمسیۆن دراوه له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نه‌وه ، ئێستا لایه‌نێكی دادوه‌ری ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات ، ئه‌وه ده‌رفه‌تێكه بۆ تانه لێدان به پێی رێره‌وی یاسا ، دواتر له‌لایه‌ن دادگای فیدرال ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت ، دیوه‌كه‌ی دی ئه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌بردنی هه‌لبژاردنێكی پاك به‌ڕێوه چووه ، كه به ئاسانی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌ن په‌سه‌ند ناكرێت به‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی دواكه‌وتوو هه‌روه‌ها میلیشیای تێدایه و عه‌قلیه‌تێك هه‌یه ئه‌وه‌ی قبوڵ نیه . له دیوی دووه‌م پێویسته ئه‌نجامه‌كان به ته‌واوی یه‌كلایی بێته‌وه و په‌سه‌ند بكرێت .
روونیشیكرده‌وه كه ئێستا رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر گرنگه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن و وڵاتانی دیكه‌ش له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكرێت .
ئاماژه‌شیدا كه هه‌لبژاردنی 2018 نا ئاسایی بوو ، به‌ڵام ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ی ئه‌مجاره زۆر ئاسایی و یاسایی بوو و زیاتر پاك و بێگه‌ردی به‌خۆوه بینی .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان زۆر سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانیان بهڕێوهبهرد و هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كۆمسیۆن زۆر پاك و بێگه‌ردانه كاره‌كانیان ئه‌نجامدا .
هیچ تانه‌كانیش به‌پێی گوته‌ی كۆمسیۆن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واوی نه‌بووه و گۆرانكاری له سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ناكه‌ن
راشیگه‌یاند كه له دیوی یاسایی كێشه نیه ئه‌وه‌ی هه‌یه دیوه سیاسییه‌كه‌یه‌تی كه گرفتی دروست كردووه . زه‌حمه‌تیشه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان قبوڵ نه‌كرێت بتوانیین هه‌لبژاردنێكی دیكه ئه‌نجام بدرێت ، به‌وه‌ش دۆخی عێراق ئاراسته‌یه‌كی دیكه وه‌رده‌گرێت .
لای خۆشیه‌وه رێناس جانۆ - ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و پرسه رایگه‌یاند :
له عێراق كیشه‌یه‌كی سیاسی بوونی هه‌یه ، بۆیه پێویسته له رێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌و وڵاته له‌و بارودۆخه رزگار بكرێت .
روونیشیكرده‌وه كه هه‌وڵه‌كان له‌و پرۆسه‌یه‌ی هه‌لبژاردن بۆ ئه‌وه بووه كه گۆرانكاری بێته ئاراوه و ده‌نگه‌كان رۆڵیان هه‌بێت له بڕیاری سیاسی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له شه‌قام داوای ئه‌و گۆرانكارییهیان ده‌كرد
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه ئه‌و ئه‌نجامانه به دڵی هه‌ندێ لایه‌ن نیه ، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن كه پێیان وایه كه پێویسته ریفۆرم له سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ردنی سیاسی رووبدات و عێراق هه‌نگاو به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر هه‌نگاو بنێت .
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و لایه‌نی دیكه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی رۆڵیان ده‌بێت له عێراق و رۆڵیان هه‌بووه له زۆر له پرسه‌كان به‌ڵام كاتێك پرۆسه‌ی سیاسی كه‌وته حاله‌تیكی مه‌ترسیدار و له ده‌ست ده‌رچوو ئه‌وا كۆنترۆل كردنی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت .
رێناس جانۆ دووپاتیكرده‌وه كه به‌لێ منیش هاوڕام كه هیچ كیشه‌یه‌كی نایاسایی له‌و هه‌لبژاردنه بوونی نه‌بووه و پاكترین پرۆسه بووه له مێژووی عێراق له ساڵانی رابردوو ، به‌ڵام به‌لێ كێشه‌كه سیاسییه و ئالۆزییه‌كی زۆری سیاسی بوونی هه‌یه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.