وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له وڵات له‌م ساڵه‌دا (2021) كه‌مبووه‌ته‌وه.
عهبدولزههڕه ئه‌لهه‌نداوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق پارساڵ له 2020 به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا به‌رزببووه‌وه بۆ 31.7%.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌تاكه نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ژاری، بگره كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی ته‌ندروستی و دانیشتووان و خوێندن و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا كردووه.
ئه‌لهه‌نداوی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2021 ڕێژه‌ی هه‌ژاری بۆ خوار 30% دابه‌زیوه و ببووه 29%، چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ین له كۆتایی ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه كه‌متریش ببێته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: هۆكاری دابه‌زینه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه په‌یوه‌ندی به گرانبوونی نرخی نه‌وت و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان و چاڵاكبوونهوهی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه هه‌یه كه به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا به‌ته‌واوی لاواز ببوون.
له كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌ك وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.