هێلی ئاسمانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه به‌م نزیكانه 17 فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی له جۆری پێشكه‌وتوو به‌ده‌ست ده‌گات.
حوسێن جه‌لیل گوته‌بێژی هێلی ئاسمانی عێراق ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق له ساڵی 2008 ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی بۆینگ كردبوو و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا 14 فڕۆكه‌ی كۆمپانیاكه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتبوو.
ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا 16 فڕۆكه‌ی تری كۆمپانیای بۆینگ ده‌گاته ده‌ستمان.
حوسێن جه‌لیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنێكی ترمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئایه‌ر پاس هه‌یه بۆ كڕینی 5 فرۆكه‌ی له جۆری (A222)، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا یه‌ك دانه فڕۆكه‌كان به‌ده‌ستمان بگات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه هێلی ئاسمانی عێراقی ئێستا هه‌یه‌تی و كاری پێ ده‌گات بریتییه له 30 فڕۆكه‌ی جۆری نوێی پێشكه‌وتووی قه‌باره جیاواز.
گوته‌بێژی هێلی ئاسمانی عێراق له كۆتاییدا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه تیمی فڕۆكه‌وان و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌كان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای فڕۆكه‌وانی به‌ردوام خولی پێگه‌یاندنیان بۆ ده‌كرێته‌وه و له‌مباره‌یه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ زۆرێك له ئه‌كادیمیاكانی جیهان هه‌یه به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانی لۆفتانزای.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.