لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كهركووك ڕاگهیهنراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا بهرپهرچی لێدوانهكانی سهرۆكی بهرهی توركمانی دهداتهوه و جهختیش دهكاتهوه كه ئهم لێدوانانهی بۆ ئهوهیه تا شکستهكانی لە هەڵبژاردن پینە بکات.
لقی كهركووك له ڕاگهیهنراوهكه ههروهها باس لهوه دهكات: هێزەکانی پارتی و پێشمەرگە شانبەشانی هێزە نیشتمانییە جۆراوجۆرەکان بەرگریی لە کەرکووک کرد و پارێزگاکە و پێکهاتەکانی لە زەبری داعش و گرووپە تیرۆریستەکانی دیکە پاراست.
ههروهها ڕایگهیاند: ئێستا لەم دووڕیانە ترسناکەدا کە دەبینین شانە نووستووەکانی داعش ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر لە ناوچە جۆراوجۆرەکان ئەنجام دەدەن، بە سوود وەرگرتن لە کەلەکە تەنکەکانی دەوروبەری کەرکووک، ئیبتزازچی و هەلپەرستەکان بە بەیاننامەی ڕەگەزپەرستانەوە دێنە مەیدان.
دهقی ڕاگهیهنراوهكهی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان:-
لە گەرمەی ئەو کارلێکە سیاسییە وردانەی وڵاتییان پێدا تێپەڕ دەبێت و ئەو سەختییانەی لە هەموو شوێنێکی وڵاتەکە ڕووبەڕووی هاووڵاتییان دەبنەوە، بە تایبەتی لە پارێزگای کەرکووک، ناو بە ناو گرووپێک لە هەلپەرستان بە هەندێک ڕاگەیاندراوی ڕەگەزپەرستانەوە، کە هیچ پەیوەندییان نییە بە واقع و خواستەکانی ڕۆڵەکانی کەرکووک بە گشت پێکهاتە و ئاراستەکانیانەوە.
ئەوەتا سەرۆکی بەرەی تورکمانی زنجیرەیەک لێدوانی بێ سەروبەر و شپرزەی دەرکردووە کە هیچ ئامانجێکی نییە جگە لەوەی بە شێوەیەکی ڕووکەشیی نمایشکارانە لە ڕاگەیاندندا دەرکەوێت و ئەو شکستانەی حزبەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا ڕووبەڕوویان بووەوە پینە بکات، چونکە حزبەکەی لە سایەی سەرکردایەتیی ئەودا کەمترین دەنگی تورکمانەکانی بەدەست هێنا و، ئەمە ئەگەر هیچ واتەیەکی هەبێت، ئەوە بێگومان پێشانی دەدات کە ئەم کەسە بە هیچ جۆرێک نوێنەرایەتیی ئەو هاووڵاتییانە ناکات کە ئەو بەیاننامە لەرزۆکانەی بە ناوی ئەوانەوە دەرکردووە.
هێزەکانی پارتی و پێشمەرگە شانبەشانی هێزە نیشتمانییە جۆراوجۆرەکان بەرگریی لە کەرکووک کرد و، پارێزگاکە و پێکهاتەکانی لە زەبری داعش و گرووپە تیرۆریستەکانی دیکە پاراست و، قارەمانێتیی پێشمەرگە و گیانی مەزنی شەڕکەریان و قوربانییەکانی ئەوان، لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییان و چەسپاندنی ئاسایشی پارێزگاکە، چەندین شەڕیان لە بەرژەوەندی کەرکووک یەکلا کردەوە.
ئێستایش لەم دووڕیانە ترسناکەدا کە دەبینین شانە نووستووەکانی داعش ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر لە ناوچە جۆراوجۆرەکان ئەنجام دەدەن، بە سوود وەرگرتن لە کەلەکە تەنکەکانی دەوروبەری کەرکووک، ئیبتزازچی و هەلپەرستەکان بە بەیاننامەی ڕەگەزپەرستانەوە دێنە مەیدان، کە هیچ پەیوەندییان بە هاووڵاتییانەوە نییە و، قومار بە ئاسایشی شارەکە و توخمەکانی پتەوکردنی سەنگەرەکانی بەرگریی دژ بە داعش دەکەن، تەنیا بۆ ئەوەی خۆیان بکەونە بەر چاو و شکستێکی گەورە پینە بکەن کە هەڵسانەوەیان لە دوای نییە.
پێشمەرگە و پارتی دیموکراتی کوردستان، دەست لە ناو دەستی گشت هاووڵاتییانی کەرکووک، بەرگری لە کەرکووک دەکەن و بە ڕاستگۆیی و خۆبەختکردن کار دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و گێڕانەوەی سەقامگیریی سیاسی بۆی و بەدیهێنانی ئەو گەشە ئابوورییەی گشت پێکهاتەکانی کەرکووک خوازیارین و، دۆڕاوەکان و هەلپەرستان شوێنیان لەم پرۆژە نیشتمانییەدا نابێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
لقی سێ
14/11/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.