گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە بەیانییەوە هاووڵاتییان دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ تابلۆی باریکی ئینگلیزی بێ دەرکردنی دەفتەر خروجییە.
فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی هاووڵاتییەکی زۆر سەردانی هاتووچۆی هەولێریان کردووە بە مەبەستی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ تابلۆی باریکی ئینگلیزی، هەروەها توانای داراییان ڕێگەیان پێ نادات کە دەفتەری خروجیە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دەربکەن، بۆیە وەکو هاوکارییەک بۆهاووڵاتییان بڕیار درا لە بەیانییەوە کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە، هاووڵاتییان دەتوانن تابلۆی ئوتومبێلەکانیان بگۆڕن بەبێ دەرهێنانی دەفتەری خروجیە.
ڕاشیگەیاند: تاکە مەرج بۆ پێدانی تابلۆیەکە، گۆڕینی مۆڵەتەکەیانە بۆ مۆڵەتی نێودەوڵەتی کە ڕێکارەکانی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ تەواو دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.