Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:39

بوومه‌له‌رزه‌ که‌ناراوه‌کانی تایوانی هه‌ژاندووه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌تین له‌ كه‌ناراوه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی تایوانی داوه‌.

ده‌سته‌ی تۆماری بوومه‌له‌رزه‌ی تایوان ئاشكرای كرد كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ پله‌ی 5.3 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و كاتژمێر 13:05ی به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ ڕوویداوه‌.  

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 67 كیلۆمه‌تر له‌ ژێره‌وه‌ی ده‌ریای باشووری چین بووه‌.

ده‌سته‌ی تۆماری بوومه‌له‌رزه‌ی تایوان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌ و تا ئێستاش زانیاری له‌سه‌ر زیانی گیانی و ماددی شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ كه‌ شاره‌كه‌ 23 ملیۆن هاووڵاتی تێدا ده‌ژی.

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.