Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 15:50

سوپای عێراق ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سه‌ربازی ده‌دات

کوردستان TV
100%


سوپای عێراق لەبارەی گیانلەدەستدانی یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
سوپای عێراق رەتی کردەوە کە یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا، عەقید روکن حەیدەر مەحمود کرێدی تیرۆرکرابێت و رایگەیاند کە ناوبراو بە رووداوێکی ئاسایی گیانی لەدەستداوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەو دەنگۆیەی کە لەلایەن ژمارەیەک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی ھەواڵیی تیرۆرکردنی فەرماندەی فەوجی یەک سەربە لیوای 33 لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا بڵاوکراوەتەوە، رەت دەکاتەوە.
باس لەوەشکراوە کە عەقید روکن حەیدەر مەحمود کرێدی بە رووداوێکی ئاسایی گیانی لەدەستداوە و ھێزە ئەمنییەکانی پەیوەندیدار لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ئاشکراکردنی ھۆکاری رووداوی گیانلەدەستدانی ناوبراو، دەست پێ کردووە.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا، عەقید روکن حەیدەر مه‌حمود کرێدی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.