Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 10:08

سوپای عێراق دەستگیرکردنی 4 تیرۆریستی داعشی راگەیاند

کوردستان TV
100%


سوپای عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعشی لە شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، رایگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، فەریق روکن ناسر غەننام لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی و دژە تیرۆری ئەنبار لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چوار تیرۆریستی داعشیان لە رومادی دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەناو بەرپرسی کارگێریی کەرتی ئەنبار سەربە داعش بووە.
باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆری داواکراوبوون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.