Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 14:53

شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ لابردنی زێدەڕۆییەکان ئەنجام دەدات

کوردستان TV
100%

 

 شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ لابردنی زێدەڕۆییەکان ئەنجام دا و ڕایگەیاند، زیادە‌ڕە‌وی بۆسە‌ر موڵكی گشتی لە‌ ھیچ كە‌س قەبووڵ ناكریت لە‌ھە‌ر پلە‌و پۆستێكدابێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند: بە‌شی لابردن و سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی لە‌ تێكدان و ڕێگریكردن لە ‌زیادە‌ڕە‌وی بۆ سە‌ر موڵكی گشتی بە‌ردە‌وامە‌ و ئەمڕۆ دووشەممە تیمەکانمان ھە‌ڵمە‌تێكیان ئە‌نجام دا بۆ ژاڵە‌ی خواروو بە‌ مە‌بە‌ستی ڕووخاندن و تێكدانی ئە‌و کۆگایانەی كە ‌لە‌سە‌ر موڵكی گشتی دروستكراوە.

هەروەها ڕایگەیاند: پێشتر ئاگادار كراونەتەوە بە ڕاگرتن و ڕووخاندنی زیادە‌ڕە‌وییە‌كانیان، بە‌ڵام پابە‌ند نە‌بوون بە ڕێنماییەکان و خۆیان بە‌ خاوە‌ن دە‌سە‌ڵات دە‌زانی.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی جەختیش دەکاتەوە کە زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی لە هیچ کەسێک قەبوڵ ناکرێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.