سناپچات (Snapchat) له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سه‌ركه‌وتنی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، هه‌رچه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌پێكی نوێ و تازه‌یه، بێگومان چیرۆكی دروستكردنیشی تا گه‌یشتنی به لووتكه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان به‌رز و نزمی بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی داتایه‌ك كه له مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2020 بڵاو بووه‌ته‌وه سناپچات خاوه‌نی 360 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر بووه، به كارهێنه‌ره‌كانیشی ڕۆژانه زیاتر له سێ ملیۆن وێنه و ڤیدیۆ و داتا داده‌به‌زێنن، هه‌ر به‌شێك له‌م ڤیدیۆ و فۆتۆیانه به‌ناوی سوپڕایز بڵاو ده‌بنه‌وه.
بیرۆكه‌ی دروستكردنی سناپچات له ساڵی 2011 له‌سه‌ر ده‌ستی سێ قوتابی زانكۆی ستانفۆرد سه‌ری هه‌ڵدا، قوتابییه‌كانیش بریتی بوون له ئیڤان شپیگل و ریگی براون و بۆبی مێرفی.
سه‌ره‌تای بیرۆكه‌كه له‌لایه‌ن رێگ بڕاونه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و دواتریش له‌سه‌ر ده‌ستی هاوڕێیه‌كانی تریه‌وه زیاتر پێشخرا و وای لێكرا كه له كاتی دانانی هه‌ر ڤیدیۆیه‌كدا خۆی به ئۆتۆماتیكی ڕه‌ش ببێته‌وه.
كاتێك بیرۆكه‌ی دروستبوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه له‌لای بڕاون دروست ده‌بێت، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به شپیگلی هاوڕێیه‌وه ده‌كات بۆ دانانی پلانه‌كانی ئه‌په‌كه، كاتێكیش هه‌ردوولا له‌سه‌ر پلانه‌كان ڕێككه‌وتن، په‌یوه‌ندیيان به بۆبی مێرفییه‌وه كرد بۆ دانانی كۆدی به‌رنامه‌كه تا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانه‌یان بكه‌ن.
له سه‌ره‌تای دروستكردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه هه‌موو شتێك به باشی ده‌ڕۆیشت و له مانگی یۆلیۆی 2011 ئه‌په‌كه بۆ یه‌كه‌مجار بڵاو كرایه‌وه، یه‌كه‌مجاریش ناوی به‌رنامه‌كه بریتی بوو له Picaboo پێش ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بگۆڕێ بۆ سناپچات.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌په‌كه و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌نێو گه‌نجان، ئیڤان شپیگل و بۆبی مێرفی بڕیاریان دا ریگی بڕاون له هاوه‌ڵی دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕاون خاوه‌ن بیرۆكه و دامه‌زرێنه‌ری بوو، ناچاربوون ناوی كۆمپانیاكه بگۆڕن بۆ سناپچات له سێپتێمبه‌ری ساڵی 2011.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپچات ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌رده‌وام له پێشخستن و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتردا بوو.
كاتێك به‌رنامه‌كه كه‌وته سه‌ر بناغه و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی زۆر بوون، هێشتا دامه‌زرێنه‌رانی بیرۆكه‌كه له ساڵی یه‌كه‌می خوێندنی زانكۆی ستانفۆرد بوون، بڕاونیش به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وتبوو، به‌ڵام له دواییدا له ساڵی 2014 داوایه‌ك یاسایی دژی شپیگل و مۆرفی تۆمار كرد و توانی 157 ملیۆن دۆلاریان لێ بباته‌وه، هه‌روه‌ها له دادگاش توانی ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه ئه‌و خاوه‌نی بیرۆكه و دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپچاته.
سناپچات ئێستا ناوه‌كه‌ی به ئیڤان شپیگله‌وه به‌نده و ئه‌و خاوه‌ن سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌یه.
سناپچات ئێستا یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن زیاتر له 360 ملیۆن به‌كارهێنه‌ره ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئازادییه‌ی كه تۆڕه‌كه به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و بابه‌تی تره‌وه، به‌رنامه‌كه خۆشی خاسییه‌تی وایه كه هه‌ر بابه‌تێك بڵاو ده‌بێته‌وه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئۆتۆماتیكی خۆی ڕه‌ش ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.