كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیبیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م خۆبه‌ربژێركردنی سه‌یفولئیسلام قه‌زافی بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیبیا ڕه‌ت كرده‌وه.
كۆمیسیۆنی لیبیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: خۆبه‌ربژێركردنی سه‌یفولئیسلام قه‌زافیمان ڕه‌تكرده‌وه بۆ ڕێگریكردن له دروستبوونی كێشه.
به‌یاننامه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆبه‌ربژێركردنی كوڕی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاو بووه‌ته‌وه.
جێی باسه كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوێنێ یه‌كشه‌م ئاشكرای كردبوو كه سه‌یفولئیسلام قه‌زافی هه‌موو ئه‌و دۆكۆمێنتانهی پێشكه‌ش كردبوو كه بۆ خۆهه‌ڵبژاردنی پێویستی بوون و سه‌رجه‌م كاره‌كانیشی به‌شێوه‌ی یاسایی ئه‌نجامدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.