گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری هه‌ولێر به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه ڕووداوێكی هاتوچۆ كه‌وته‌وه و له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-پیرمام لە نزیک پێچەکانی پیرمام، لە سایدی چوون بەرەو پیرمام ئۆتۆمبێلێكی جۆری کیای تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەست دا و چوو بۆ سایدەکەی تری شەقام کە بەرەو هەولێرە، لەوێ خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلیكی تر له جۆری مازدای تایبەت.
ڕاشیگه‌یاند: بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێری مازدایەکە کە بێ‌تاوان بوو، گیانی لەدەست دا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر تكای له شوفێران كرد چیتر تیژڕۆیی له‌پێناو تیژڕۆیی نه‌كه‌ن، چونكه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌موو كات ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.