دانی ئه‌لڤێسی به‌رگریكاری به‌ڕازیلی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره به درێسی یانه‌كه یاریی بكاته‌وه.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌لڤێسی 38 ساڵ ڕاگه‌یاند، یاریزانه‌كه سه‌رجه‌م پشكنینه پزیشكییه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دا و له چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا به‌رگریكاره‌كه به فه‌رمی ده‌ست مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (سپۆرت)ی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كرد: ئه‌لڤێس ڕازی بووه كه‌مترین مووچه‌ی له‌نێو یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌بێت، ئه‌و به‌رگریكاره گوێی له مووچه نه‌بووه و ته‌نیا مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه دووباره به درێسی یانه‌كه یاری بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی یاساكانی تۆپی پێ، ئه‌لڤێس تا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو و ده‌ستپێكردنی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان، ناتوانێ هیچ یارییه‌ك بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بكات، یاریزانه‌كه ده‌یه‌وێ له‌و ماوه‌یه مه‌شق و ڕاهێنانێكی چڕ بكات و توانای جه‌سته‌یی بۆ یاریكردن به‌ده‌ستبێنێته‌وه.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له نیوه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دا ئاستی ئه‌لڤێس تاقی ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئاستێكی شایسته‌ی پێشكه‌ش كرد ئه‌وا بۆ ساڵی داهاتووش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌لڤێس خوازیاره باری لاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له خولی ئیسپانیا و ئه‌وروپا له وه‌رزی ئه‌مساڵ ڕاست بكاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلیش تواناكانی به‌ده‌ستبێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ڕ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.