ئه‌مشه‌و دووشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری له گه‌ڕی 9ی خولی نایابی عێراق مێوانداریی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه‌ی كرد و یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ دۆڕاند.
هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕا له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه هاتنه تۆماركردن، گۆڵی یه‌كه‌م له خوله‌كی 20 له‌لایه‌ن هه‌مزه ئیبراهیم و گۆڵی دووه‌میش له خوله‌كی 30 له‌لایه‌ن نگۆمبی مپینگۆی تۆمار كرا.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێریش له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 60 له‌لایه‌ن یاریزان ئه‌میر ئیسماعیل تۆمار كرا.
به‌م شكسته یانه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له ڕیزبه‌ندی 14ی یانه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی جێگیر بوو، یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه‌ش به 17 خاڵ هاته ڕیزی پێنجه‌می یانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.