وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان چهند جیاوازییەكی گرینگی وێستگەی 165 مێگاوات گەرمیان لەگەڵ وێستگەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا خستهڕوو.
وهزارهتی كارهبا ڕایگهیاند:
- وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆی بریتانیایی لەسەر رووبەری 30 دۆنم زەوی دروستکراوە.
- تەنیا وێستگەیە کە بە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان کارەبا بەرهەم دێنێت.
- بە بۆرییەکی 16 ئینجی، گازی بە فیڕۆچووی کێڵگەی سەرقەڵا دوو بە دووری حەوت کیلۆمەتر بۆ وێستگەکە دەگوازرێتەوە.
- 172 مۆلیدەی کارەبا لە وێستگەکە دانراون و هەر کامەیان کەمتر لە مێگاواتێک کارەبا بەرهەم دێنن و کۆی بەرهەمهێنانیان دەگاتە 165 مێگاوات و بە توانای 132 کەی ڤی بە کارەبای نیشتمانی بەستراونەتەوە.
- 118 کەس لەم وێستگەیە کار دەکەن و 80 کەسیان هێزی کاری ناوخۆیین و 38 کەسی دیکەشی ستافی بیانیی کۆمپانیای ئەگریکۆن.
- وێستگەیەکی ئابووری و ژینگە پارێزە و ئەو گازەی کە بە فیڕۆ دەچێت و ژینگە پیس دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار دێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.