پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حەمید غەفور فەتاح
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری حەمید غەفور فەتاح،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كارگێڕی لقی ٣ پارتی دیموكراتی كوردستان و كەسایەتی نیشتیمانپەروەری چەمچەماڵ كاك(حەمید غەفور فەتاح) مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە حەمید بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
15ی تشرینی دووەمی 2021
…………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەبدوڵڵا ئەحمەد عەزیز قەرەتەپەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی عەبدوڵڵا ئەحمەد عەزیز،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری مەرگە كاك(عەبدوڵڵا ئەحمەد عەزیز)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عەبدوڵڵا بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
15ی تشرینی دووەمی 2021
…………………………..
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز مامۆستا یونس حەمەدئەمین گرتگی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، مامۆستا یونس حەمەدئەمین گرتگی،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(مەریم فەقێ حەسەن) دایكی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبووی دایكتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
15ی تشرینی دووەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.