Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 12:36

تەندروستی هەولێر چەندین ئارایشتگەی داخست

کوردستان TV
100%

 

تەندروستی هەولێر چەند ئارایشتگەیەک بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی دادەخات.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەڵساوە بە سەردانیکردن و پشکنینی چەند ئارایشتگەیەک کە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی نەبوون و بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و نەبوونی مۆڵەت و کارتی تەندروستی چەند ئارایشتگەیەک داخرا و بەشێکیشیان هۆشدارییان پێدرا.

هەروەها ڕایگەیاند: بەهۆی ھەبوونی ئامێر و کەل وپەلی تاتۆ و ئامێری لێزەر و ماددەی بەسەرچوو دوو ئارایشتگە داخران و چوار ئارایشتگەی دیکەش بەپێی یاسای تەندروستی گشتی سزای پێبژاردنیان بۆ دەکرێت، هەروەها چەند شوێنێکی دیکەش ھۆشداریان پێدرا.

ڕاشیگەیاند: ئامانج لە پشکنین و بەدواداچوونی تیمەکان لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتییان و دڵنیابوونە لەجێبەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە تیمەکانیان بەردەوامن لە پشکنین وبەدواداچوون بۆ شوێنە گشتییەکان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.