كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.
كه‌شناسی رایدهگهێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه و ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
راشیدهگهیهنن: ئەگەری نمە باران لە ناوچەشاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگاكانی هه‌رێم هەیە.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ وسبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
سێشه‌ممه 16 -11 - 2021
هه‌ولێر 22 پله ، دهۆك 22 پله ، سلێمانی 19 پله ، هه‌ڵه‌بجه 20 پله ، كه‌ركوك 24 پله.
چوارشه‌ممه 17 -11 - 2021
هه‌ولێر 23 پله ، دهۆك 23 پله ، سلێمانی 20 پله ، هه‌ڵه‌بجه 21 پله ، كه‌ركوك 25 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.