Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:41

سەرۆکی چین و سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان ئەنجامدا

لەڕوانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە بە گرنگ دەبیندرێت
کوردستان TV
100%

سەرۆکی چین، شی جین پینگ و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان ئەنجام دا.

لەو کاتەوەی بایدن هاتووەتە سەر دەسەڵات تەنها دووجار لەگەڵ سەرۆکی چین پەیوەندی تەلەفۆنیی ئەنجامداوە و ئەمە یەکەمجارە لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە ئەو دوو سەرۆکە کۆببنەوە.

بەهۆی ئەوەی چین و ئەمریکا خاوەنی گەورەترین ئابوورین لە جیهاندا، ئەم کۆبوونەوەیەی شی و بایدن لەڕوانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە بە گرنگ دەبیندرێت.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا شی داوای کرد "پەیوەندییەکی سەقامگیر و بەهێز لەنێوان چین و ئەمریکا دروست بکرێت".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، کاوۆ لیسیان پێش کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە پەکین ئامانجی دووبارە کاراکردنەوەی پەیوەندییە سەقامگیرەکانییەتی لەگەڵ واشنتۆن.

کۆشکی سپی-یش لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە ئەمریکا ئەم کۆبوونەوەیە بە هەل دەزانێت بۆ دیارییکردنی یاساکانی رکابەری لەگەڵ چین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.