Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 10:08

هۆشداری لە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە عێراق دەدرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق ھۆشداری دا لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا (19 - COVID) و داوایشی لە ھاووڵاتییان کرد کە زیاتر پابەندبن بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی.

ھەیسەم عوبێدی ،بەڕێوەبەری بەشی خۆپارێزیی لە وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئەم دوو رۆژەی دواییدا، ژمارەیەک لەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تەندروستییان خراپە و ئەمەیش ئاماژەیەکی مەترسیدارە و گوتی:"ئەگەری ھەیە لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا، بەرەوڕووی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ببینەوە، بۆیە پێویستە ھاووڵاتییان پەلە بکەن لە وەگرتنی ڤاکسین و زیاتر پابەندبن بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی بە تایبەتیش لە بەستنی ماسک".

ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو ملیۆن 69 ھەزار و 274 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لەو ژمارەیەش 23 ھەزار و ٥٠٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و25 ھەزار و 76 کەسیش چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا، شەش ملیۆن و 589 ھەزار و 397 کەس لە عێراق دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.