Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 10:08

سێ تیرۆریست لە باشووری بەغدا دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

 

لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی سوپای عێراق لە باشووری پارێزگای بەغدا، سێ تیرۆریست دەستگیرکران و دەست بەسەر 11 گولـلە ھاوەن و چوار گولـلەی ئار بی جی-دا گیرا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی فیرقەی 17ی پیادە سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی پشکنینیان لە ژمارەیەک ناوچەی باشووری پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریست کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون دەستگیرکراون، ھەروەھا دەست بەسەر 11 گولـلە ھاوەن و چوار گولـلەی ئار بی جی-دا گیراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.