له چه‌مچه‌ماڵ بەبڕی زیاتر لە 99 ملیۆن دینار گوندێكى دیكه به كاره‌باى نشتیمانى روناك ده‌كرێته‌وه.
لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی گشتی كارەبای چه‌مچه‌ماڵ و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی (99) ملیۆن دینار كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندێكى ناحیه‌ى سه‌نگاو.
پرۆژەكە بریتیە لە گەیاندنی كارەبا بۆ گوندی قه‌ڵاى باسه‌ره له ناوحیهى سه‌نگاو گه ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌رى (2)ى وێستگه‌ى سه‌نگاو.
بودجه‌ى پرۆژەكەش (99.055.000) نه‌وه‌د و نۆ ملیۆن و پهنجاوپێج هەزار دینار و لەلایەن کۆمپانیایه‌كه‌وه کارەکانی جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەماوەی 35 رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
چه‌مچه‌ماڵ.. گوندێکى دیکه به کاره‌باى نیشتیمانى روناک ده‌کرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.