Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 11:20

درێژترین پردی ھەرێمی کوردستان لەسەر زێی گەورە کرایەوە

کوردستان TV
100%

پڕۆژەی دوسایدی پردی زێی گەورە لەسەر رێگای نێوان ھەولێر و دھۆک کرایەوە.
بەشێوەیەکی فەرمی پڕۆژەی دوسایدی پردی زێی گەورە کرایەوە و وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنیش رایدەگەیەنێت؛ رێگاوبان گرنگترین سێکتەری ژێرخانی ئابورییەو حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە مەبەستیانە ھاتوچۆ و رێگایەکی سەلامەت بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/١٦ لەرێورەسمێکدا بەئامادەبونی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و جێگری پارێزگاری دھۆک  ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و راوێژکارانی وەزارەت و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، بەشێوەیەکی فەرمی پڕۆژەی دوسایدی پردی زێی گەورە لەسەر رێگای نێوان ھەولێر و دھۆک کرایەوە.
لەوتارێکیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی ئەم پڕژۆژەیە دەربڕی و رایگەیاند؛ پڕۆژەی دوسایدی پردی زێی گەورە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو ھەردو پارێزگای خۆشەویستی ھەولێر و دھۆک و لەرێی ئەوانیشەوە ھەمو ھەرێمی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە، کە رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دەبێت لەبواری ھاتوچۆی سەلامەت و ھەروەھا لەروی ئابوری و بازرگانی و گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگاوبان گرنگترین سێکتەری ژێرخانی ئابورییەو بۆ ئەو مەبەستەش، حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە مەبەستیانە ھاتوچۆ و رێگایەکی سەلامەت و ستاندارد لەنێوان پارێزگاکان فەراھەم بکات بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە سوپاسی ئەندازیاران و سەرپەرشتیار و کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەی کردو جەختی کردەوە، ھەرێمی کوردستان خاوەنی سەرمایەیەکی گەورەی مرۆیی و ئابورییە، بەیەکگرتویی و پێکەوە دەتوانین ھەرێمی کوردستان ببەینە قۆناغێکی گەشەسەندوتر و ئومێدەوارین بتوانین لە داھاتو پڕۆژەکانی دیکەی وەزارەتیش تەواو بکەین و بیکەینەوە بەڕوی ھاوڵاتیاندا.
پڕۆژەکە لەچوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەو پێکھاتوە لە پردێک بە درێژی (928) مەتر و گوژمەکەی زیاتر لە 43 ملیار دینارە، کە دەکەوێتە نێوان ھەولێر و دھۆک و یەکێکە لە رێگا ستراتیژییەکانی ھەرێمی کوردستان.
ئەم پرۆژەیە پێشتر وەستابوو، لەدەستبەكاربونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمەوە دەست بەکارکردن کرایەوە بەگەڕخرایەوە.


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.