Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 10:08

دەستەی دادوەریی تا رۆژی پێنجشه‌ممە سەرجەم تانەکان یەکلایی دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، تا رۆژی پێنجشه‌ممەی داھاتوو، دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، سەرجەم ئەو تانانە یەکلایی دەکاتەوە کە لەلایەن ژمارەیەک لایەنی ناڕەزایی لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش کراون.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە تا رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو، دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، سەرجەم تانەکان یەکلایی دەکاتەوە و گوتی: "دوای یەکلاییکردنەوەی سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە، کۆمیسیۆن ئەنجامەکانی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت".

رۆژی ھەشتی ئەم مانگە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە پێداچوونەوە بەسەرجەم ئەو تانە و بەڵگانەی کە لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەکان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش کرابوون، کۆتایی ھاتووە و رەوانەی دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان کراوە.

دوێنێ یەکشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە لەسەر بڕیاری دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ 108 وێستگەی ھەڵبژاردنەکان لە بەشی رەسافە رۆژھەڵاتی بەغدا ئەنجام دا و ئەنجامەکانی لەگەڵ ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی ھاوتا بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.