به پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره 90/ ده‌سته‌ی شارستانی تێهه‌ڵچوونه‌وه/2021/ راستكردنه‌وه له 25//2021/10 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری داوایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلا كرده‌وه.
به‌مه‌ش به‌ڕێوبه‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكه‌ی 75 ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌كو قه‌رز و سوودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو.
ئه‌م داوایه له كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر كۆمپانیایی ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رزكربووه‌وه كه تێیدا داوای لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی ده‌كرد.
كۆمپانیای نالیا له پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه لای حكوومه‌ت بارمته‌یه تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رزه و سوودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.