سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەم به مەبەستی پێداچوونەوە بە یاسای چاکسازی، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و شاندێکی یاوەری و بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بوودجە و ژمێرکاری و خانەنشین و بانکە بازرگانییەکان کۆبوەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو خاڵانەی کە لە یاسای چاکسازی هاتووە و تایبەتە بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، گرینگرینیان پڕۆسەی پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران و کردنەوەی ئەژمێری بانکی و سندووقی خانەنشین بوون کە گفتوگۆی چڕیان لەسەر کرا.
لەکۆتاییدا ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی ڕایگەیاند: بەردەوامین لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی چاکسازی.
لای خۆشیانەوە ئامادەبووان ڕاوسەرەنجی خۆیان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە خستەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.