سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان داوای له كۆچبه‌ران كرد بچنه كه‌مپه‌كانی بیلاڕووسیا بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رما و سۆڵه و برسییه‌تی ڕزگاریان بێت.
ڕێبوار بابكه‌یی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: حکوومەتی بیلاڕووسیا داوای کردووە پەنابەران لە کەمپ جێگیر بکرێن، هه‌روه‌ها زۆرێك له كۆچبه‌رانیش پرسیاریان کردووە کە ئایە بچینە کەمپەکان یان لە شوێنی خۆمان بمێنین.
بابكه‌یی ڕاشیگه‌یاند: لێرەوە بە کۆچبەرانی خۆمان دەڵێم بچن بۆ کەمپەکان تا ژیانتان لە سەرما و سۆڵە و برسییەتی ڕزگار بكه‌ن.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی له پەرلەمانی کوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كۆچبه‌ران له كه‌مپه‌كان بن باشتر دەستمان پێیان دەگات بۆ مه‌به‌ستی ھێنانەوە تا لە دارستانەکان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.