Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 10:12

هێڵی نوێی گواستنه‌وه‌ی کاره‌بای خورمه‌له‌ به‌کار خرا

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێڵی نوێی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای خورمه‌له‌ به‌كار خرا.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: : پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای خۆرمەلە بە وێستگەی سەنتەری هەولێر بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە.

ڕاشیگه‌یاند: هێڵی نوێی خورمه‌له‌ توانایی گواستنەوەی 200 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی هەیە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای خورمه‌له‌ به‌ وێستگه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ولێر کاریگەری بەسەر کەمکردنەوەی بڕی بەفیڕۆچوونی کارەبا دەبێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.