كۆمپانیای ڤایزه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕه‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووه بۆ دروستكردنی حه‌بی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
ئاژانسی هه‌واڵی (فڕانس پرێس) بڵاوی كرده‌وه: كۆمپانیای ڤایزه‌ر له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه له‌سه‌ر دروستكردنی حه‌بی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
كۆمپانیا ڤایزه‌ر ئاشكراشی كرد كه له ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا حه‌بی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دروست ده‌كه‌ن و له قۆناغی سه‌ره‌تاشدا به‌سه‌ر 95 وڵاتی جیهان دابه‌شی ده‌كه‌ن، واته ده‌یده‌ن به 53%ی دانیشتووانی هه‌موو جیهان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به به‌رهه‌مهێنانی حه‌به‌كه پڕۆسه‌ی كۆتاهاتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا خێراتر ده‌كات.
كۆمپانیای ڤایزه‌ر پێشتر ئاشكراشی كردبوو كه حه‌به‌كه له ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه به‌كاردێت و له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووش به نرخێكی گونجاو به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتانی هه‌ژار به‌رده‌ست ده‌بێت، له كاتی تووشبوونیش به ڤایرۆسه‌كه له ماوه‌ی 4 تا 5 ڕۆژ به‌كاردێت و مه‌ترسی خراپبوونی ته‌ندروستی و مردن به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.