Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 10:12

سەرۆکى حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزراى لە هەولێر نیشان دا

مه‌سرور بارزانی
کوردستان TV
100%

 

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر ڕایگه‌یاند، بەبڕیارى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنى بڕى (1,517,424,380) یەک ملیار و پێنج سەد و حەڤدە ملیۆن و چوارسەد و بیست و چوار هەزار و سێ سەد و هەشتا دینار، بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژانەى خوارەوە:-

یەکەم/ قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بەگوژمەى (743,325,000) حەفت سەد و چل و سێ ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.

دووەم/ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە بەگوژمەى( 228,369,540) دووسەد و بیست و هەشت ملیۆن و سێ سەد و شەست و نۆ هەزار و پێنج سەد و چل هەزار دینار.

سێیەم/ دروستكردن و قیرتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێكى ناوخۆیی له‌گوندى عەزە بەگوژمەى (347,147,900) سێ سەد و چل حەفت ملیۆن و سەد و چل و حەفت هەزار و نۆسەد دینار.

چوارەم/ قيرتاوكردنى ڕێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش) بە گوژمەى (198,581,940) سەد و نۆهەت و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و هەشتا و یەک هەزار و نۆسەد و چل دینار.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.